ته‌رمی‌ عادل موراد گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی‌


نەتەوە  |   09:33:15 2018-05-24  |   (450) جار خوێندراوەتەوە

ته‌رمی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان "عادل موراد" له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ و به‌فڕۆكه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت گه‌یشته‌وه‌ شاری‌ سلێمانی.
A+    A-

 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی‌، له‌ڕێوره‌سمێكدا له‌گردی سه‌لیم به‌گ به‌خاك ده‌سپێردرێت.


هاوكات سبه‌ینێ‌ هه‌ینی‌ 25/5/2018 پرسه‌ی‌ پیاوان له‌هۆڵی‌ پرسه‌ی‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی و پرسه‌ی‌ ژنانیش له‌هه‌مان ئه‌و هۆڵه‌ له‌به‌شی‌ پرسه‌ی‌ ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتر ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ پرسه‌كه‌ی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌گیرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان