وه‌زاره‌تی دارایی یه‌كه‌م خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3 بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   01:07:25 2018-05-22  |   (15,798) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو مووچەی مانگی ئادار دەست پێ دەكات.
A+    A-

 

مۆفەق عەبدوڵا، راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی باسنیوزی راگەیاند، لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە زانیاریمان پێدراوە بڕیارە لە 5 - 662018، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار بكرێت، وەزارەتی دارایی لە 652018، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كرد و ئەو هەفتەیەش كۆتایی پێ دێت.


راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە روو، کە وەزارەتی دارایی لە هەمان وادەی مانگی رابردوودا مووچەی كارمەندان و پزیشكانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكات.


له‌وباره‌شه‌وه‌ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، "لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو خشتەیەكی تازەی مووچە بڵاودەكرێتەوە".وتیشی: هەموو هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان بدرێت.


بە پێی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی خەرجكردنی 317 ملیار و 545 ملیۆن دیناری داوە، كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ مووچەی مانگی ئادار، ئەگەر هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەولێر بکات.
 
















زۆرترین بینراوەکان