پارەی پێویست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم تەرخان کراوە


نەتەوە  |   12:58:08 2018-05-20  |   (5,055) جار خوێندراوەتەوە

 پارەی پێویست بۆ "هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم"، تەرخان کراوە و وه‌زاره‌تی دارایش گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنی پاره‌كه‌ به‌ نوسراوێك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی ١٠ ملیار دینار بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەرخان دەکات و بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمیش، لە بەرواری ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨، داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی ھەرێمی کوردستان کردووە، بڕه‌ پاره‌كه‌ بخاتە سەر ھەژماری بانکیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان.


ھەروەک لە نووسراوەکەدا ھاتووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ خەرجییەکانی کۆمسیۆنە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان.


ئەمەش لە کاتێکدایە، کە رۆژی ٨ی ئایاری ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم رۆژی ٣٠/٩/٢٠١٨ـی بۆ ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دیاری کرد.
















زۆرترین بینراوەکان