به‌ڵێنێك به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌درێت


نەتەوە  |   12:12:14 2018-05-20  |   (8,749) جار خوێندراوەتەوە

لیژنه‌ی‌ ئاسایش و ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌خاته‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌خانه‌نشیكردنی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و موچه‌كانیان، بڕیارده‌ری‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ڵێنی‌ پشتگیریكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌یان پێداوین".
A+    A-

 

قادر ڕه‌زگه‌یی بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی ئێس ئێن ئێنی‌ ڕاگه‌یاندوه‌، "له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاسای‌ چاكسازیی و خانه‌نشینیدا هه‌وڵمانداوه‌ خانه‌نشینی‌ و موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش گۆڕانكاریی تێدابكرێت به‌جۆرێك، بتوانرێت هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان خانه‌شنین بكرێن، به‌ڵام داواكه‌مان ڕه‌تكرایه‌وه‌".


ناوبراو وتیشی‌:"ئێستا به‌نیازین له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسایه‌ك بخه‌ینه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزانه‌، به‌جۆرێك به‌ له‌75%ی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیانه‌وه‌ یاخود زیاتر خانه‌نشین بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی‌ ساڵانی‌ خزمه‌ت و ته‌مه‌نیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".


ڕونیشیكرده‌وه‌، "له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ڵێنی پشتیوانی‌ له‌پڕۆژه‌كه‌مان ڕاگه‌یه‌نراوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان  ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كه‌ به‌ر له‌كۆتاییهاتنی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانیش هه‌وڵده‌درێت تێبپه‌ڕێندرێت".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌خانه‌نشینكردنیان به‌كه‌مترین موچه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ به‌شێكی زۆری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خۆیان خانه‌نشین نه‌كه‌ن، به‌ڵام "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان یه‌كلای ده‌كه‌ینه‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان