پارتی و یەكێتی رێككه‌وتن، داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن


نەتەوە  |   11:43:41 2018-05-20  |   (1,076) جار خوێندراوەتەوە

پارتی و یەكێتی، كە وەك دوو حزبی دەسەڵاتدار زۆرینەی كورسییەكانی باشووری كورستانیان بە دەستهێناوە، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن لە بەغدا یەكگرتوو دەبن، هاوكات داوای گفتووگۆش لە سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان دەكەن.
A+    A-

 

شاندێكی باڵای پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و شاندێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە.


له‌وباره‌شه‌وه‌ هەرێم كەمال ئاغا سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، "پارتی و یەكێتی رێككەوتن لەسەر بەشداریكردنی هەموو لایەنە كوردستانییەكان لە تیمێكدا بۆ چوون بۆ بەغدا و پاراستنی دەستكەوتەكانیش پێویستی یەكدەنگی كوردستانی هەیە.


لای خۆیەوە خەسرۆ گۆران سەركردە لە پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "حزبەكەمان ئامادەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكاندا دابنیشێت بۆ چوون بۆ بەغدا و یەكڕیزی، جەختیش لەوە دەكەینەوە كە چوون بۆ بەغدا بەهاوپەیمانی كوردستانی بێت".


لە هەڵبژاردنەكەی دوازدەی ئایاردا پارتی 25 كورسی و یەكێتی 18 كورسییان بە دەستهێناوە، بەڵام حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان كە دەنگەكانیان بە رێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە رەتدەكەنەوە.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بەپێی هەندێك سەرچاوە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان لە ئێستادا تاووتوێی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق و گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەن.
















زۆرترین بینراوەکان