خانمه‌ پێشكه‌شكارێكی ناسراو هاوسه‌رگیری كرد


نەتەوە  |   10:53:54 2018-05-20  |   (5,142) جار خوێندراوەتەوە

خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگ "هەیفا حەسونی" هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کوڕە قۆزەکانی ناو سۆشیاڵ میدیادا کرد.
A+    A-

 

دوێنێ شه‌ممه‌ هەیفا حەسونی هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کوڕە قۆزەکانی ناو سۆشیاڵ میدیادا کرد بەناوی" بەکر خالد "کە خۆشی مۆدێل و پێشکەشکارە.


ئه‌و خانمه‌ پێشكه‌شكاره‌ خاوەن جوانیەکی تێکەڵاوی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاواییە، ناوبراو لە ئۆستڕالیا گەورە بووە به‌ڵام لە ئێستادا لە بەغدا ژیان بەسەر دەبات و خاوەن زیاتر لە ملیۆنێک هەوادارە لە ئینستاگرام.


هەیفا حەسونی لە دایکبووی ساڵی 1993یە و دەرچووی بەشی کارگێری و ئابورییە، و ساڵی 2014 نازناوی جوانترین میدیاکاری عێراقی بەدەست هێناوە، لە ئێستادا لە کەناڵی( شرقیە)ی عێراقی کاردەکات.
















زۆرترین بینراوەکان