سامپاولی ناوی یاریزانەکانی ئەرجەنتین ئاشکرا دەکات


نەتەوە  |   13:16:44 2018-05-19  |   (557) جار خوێندراوەتەوە

لەم هەفتەیەدا راهێنەری ئەرجەنتین لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان ئاشکرادەکات و پێشبینیش دەکرێت ئیکاردی دوربخرێتەوە.
A+    A-

سامپاولی راهێنەری ئەرجەنتین لیستی سەرەتایی یاریزانەکانی ئەرجەنتینی بۆ مۆندیال ئاشکراکردوەو ناوی 35 یاریزانی بڵاوکردۆتەوە.

 

بریارە لەم هەفتەیەدا سامپاولی لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بڵاوبکاتەوە کە لە 23 یاریزان پێکدێن.

 

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان و کەسە نزیکەکانی سامپاولی، ئیکاردی لە لیستی یاریزانە بانگهێشکراوەکان بۆ مۆندیال نابێت.

 

رۆژنامەکانی ئەرجەنتین پێیانوایە بە راى سامپاولی راهێنەر ، ئیکاردی لەگەڵ شێوازی یاریکردن و پلانەکانی ئەرجەنتین بۆ مۆندیال ناگونجێت .

 

رۆژنامەکان تەئکید دەکەنەوە کە لە هێڵی پێشەوەدا هەریەک لە یاریزانان ئەگوێرۆ و میسی و هیگواین و دیبالا و دی ماریا بانگهێشت کراون..
















زۆرترین بینراوەکان