CIA سه‌رۆكێكی نوێی دیاریكرد


نەتەوە  |   18:08:45 2018-05-17  |   (258) جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی ھەواڵگریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستنیشانکردنی "گینا ھاسپل" لە پۆستی بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگریی ئەمریکا CIA،  کە بەوەش دەبێتە یەکەم ژن لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە ئەو پۆستەی پێ بدرێت.
A+    A-

 

جۆ مەکین کە سیناتۆرێکی دیاری کۆمارییەکانەو سەرپەرشتی کەمپینێکی کرد بۆ ئەوەی رێگریی بکات لەوەی ئەو خانمە ببێتە بەڕێوەبەری ئەو دەزگا هەستیارە. ئەگەرچی پێشتر لە دەزگاکەدا بەڕێوەبەری ئەرکە نھێنییەکان بووە، بەڵام  تۆمەتبارە بەوەی چەندین شێوازی ئەشکەنجەدانی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا بەکارھێناوە لەگەڵ ئەو کەسانەی بە گومانی تێوەگلان لە تیرۆردا دەستگیرکراون.

 

ھاسپل جێی "مایک پۆمیۆ" دەگرێتەوە کە پێشتر بەڕێوەبەری ئاژانسەکە بوو و دواتر لەلایەن دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکاوە پۆستی وەزیری دەرەوەی پێ سپارد.
















زۆرترین بینراوەکان