ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە هەولێر ئاشكرادەكرێت


نەتەوە  |   17:32:22 2018-05-17  |   (1,226) جار خوێندراوەتەوە

كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر كۆتایی هات و نوێنەری گۆڕانیش لە كۆبوونەوەكە رایدەگەیەنێت: "بە دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن رازی نابین و دەبێت پرۆسەكە دووبارە بكرێتەوە".
A+    A-


ئەمڕۆ 2018/5/17، نوێنەرانی یەكێتی و پارتی و شەش لایەنە ناڕازییەكەی هەرێم، سەردانی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكانیان كرد لە هەولێرو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو رێكخراوەدا كۆبوونەوە.

 

نەتەوە یەكگرتووەكان لە کۆبوونەوەکەدا داوای رەواندنەوەی گومانی لایەنە سیاسییەكانی كردووە کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا دروستبووە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئێس ئێن ئێن، هیمداد شێخ حەمەد، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەكە، رایگەیاندووە: "نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە، لە سەرتاسەری عیراقدا لەهەر شوێنێك لایەنەکان گومانیان هەیە لە ئەنجامەکان، دەنگەكان بەدەستی بژمێردرێنەوە.

 

نوێنەرەكەی گۆڕان، هەڵوێستی بزوتنەوەكەشی لەبارەی ژماردنەوەی دەنگەكانەوە ئاشكراكردووەو رایدەگەیەنێت: "بە ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست رازی نابین و داوای دووبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەین".
















زۆرترین بینراوەکان