هۆشدارییەکی توند دەدرێتە کاسبکاران و فرۆشیاران


نەتەوە  |   17:02:25 2018-05-17  |   (396) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا هه‌ر فرۆشیارێك به‌ نرخى گران کاڵا به ‌هاووڵاتیان بفرۆشێت، شوێنكاره‌كه‌ى پێ داده‌خرێت".
A+    A-


سۆران غه‌فور، لەوبارەیەوە لە لێدوانێکیدا به ‌خه‌ندان-ى راگه‌یاندووە: لیژنه‌كانيان پێش 15 رۆژ له‌هاتنى مانگى ره‌مه‌زان، نرخى سه‌رجه‌م شتومه‌ك و كاڵاكانيان وه‌رگرتووه‌، هه‌رشوێنكارێك نرخ زیادبكات، لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

 

دەشڵێت: "له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا، هاووڵاتیان خواستیان له‌سه‌ر خواردن زیاتر ده‌بێت ئه‌و شتومه‌كانه‌ى كه ‌پێشتر نرخه‌كانیمان وه‌رگرتووه‌ له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا نرخه‌كانیان زیادبكرێت، بڕیارى تایبه‌ت به‌ خۆمان هه‌یه‌و ده‌ست به‌ داخستنى ئه‌و شوێنابه‌ ده‌كه‌ین له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ كردنه‌وه‌شیدا رووبه‌ڕووى دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە ئه‌و شتومه‌ك و كاڵایانه‌ى كه‌  دێنه‌ ناو بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بڕێكى باشه‌و به‌شى پێداویستییه‌كانى هاووڵاتیان ده‌كات".
















زۆرترین بینراوەکان