مالیكی سێ بژاردە دەخاتەڕوو بۆ پێکهێنانی حکومەت


نەتەوە  |   16:27:43 2018-05-17  |   (448) جار خوێندراوەتەوە

ئیئتلافى دەوڵەتى قانون ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندووە: "ناكرێت حكومەتى نوێی عیراق لەسەر هەڵبژاردنێك پێكبهێنرێت كە دەیان كێشەو پێشێلكاریى و گومان و تانەى لەسەربێت".
A+    A-


لەوبارەیەوە عەباس موسەوى وتەبێژى ئەو ئیئتیلافە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە:  پێكهێنانى هەر حكومەتێكى نوێ رەت دەكەنەوە.

 

هەروەها  دەڵێت "لەپێناو راستكردنەوەى بارودۆخەكە لە عیراق، پێش راگەیاندنى ئەنجامى كۆتایى هەڵبژاردنەكان، پێویستە كۆمسیۆن، یەكێك لەو سێ بژاردەیە لەبەرچاو بگرێت و كارى پێبكات، ئەوانیش، دووبارە جیاكردنەوەى رێژەى 5% دەنگەكان بەشێوەیەكى دەستیی، یان دووبارەكردنەوەى سەرجەم هەموو سندوقەكانى دەنگدان، یاخود هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردنەكان بەشێویەكى گشتى و ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى نوێ".
















زۆرترین بینراوەکان