لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت


نەتەوە  |   15:57:13 2018-05-17  |   (1,883) جار خوێندراوەتەوە

دڵنیایی دەدرێتە مووچەخۆران و ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: "ئەگەر عەبادی لە پۆستەكەی نەمێنێتەوەو كەسێكی دیكە ببێت بە سەرۆك وەزیران، رەنگە نەتوانێت ئەو پارەیەی بۆ مووچەی دێت بۆ هەرێم زیادبكات، بەڵام پارەكە نابڕێت".
A+    A-


عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە: هەرچەندە تائێستا نازانرێت كێ دەبێت بە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق، بەڵام لەدوای حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراقەوە، هەركەسێكی دیكە ئەو پۆستە وەربگرێت، هیچ مەترسییەك لەسەر بڕینی ئەو پارەیە نییە كە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

 

راشیگەیاندووە: ئەگەر عەبادی لە پۆستەكەی خۆی نەمێنێتەوەو كەسێكی دیكە ببێت بە سەرۆك وەزیرانی عیراق، رەنگە نەتوانێت بڕی ئەو 317 ملیار دینارەی بۆ مووچە رەوانەی هەرێم دەكرێت زیاد بكات، بەڵام هەوڵیش نادات كێشە بۆخۆی دروست بكات و بڕی پارەكە كەمبكاتەوە یان بیبڕێت.
















زۆرترین بینراوەکان