به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان


نەتەوە  |   15:07:41 2018-05-17  |   (4,982) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرده‌وه‌، "هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی نێوان نیوه‌ی مانگی ئایار تاكو نیوه‌ی مانگی حوزیران له‌ ژێر كاریگه‌ری به‌رزه‌ پاڵه‌پستۆی توركیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت هه‌روه‌ها له‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێت.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، خاسیه‌تیه‌كانی به‌رزه‌ پاڵه‌پستۆی توركیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌وشێوه‌یه‌یه‌، كه‌ ئاسمان مه‌یلی شینی زیاتر ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی هه‌وای فێنك و شێدارن به‌ ده‌گمه‌ن باران بارینی ده‌بێت.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، خاسیه‌ته‌كانی هاتنی نزمه‌ پاڵه‌پستۆی نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور له‌م ماویه‌دا كه‌ كار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێم:


1-پله‌كانی گه‌رما تا راده‌یه‌ك به‌رزه‌ 
2-به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ ,ئه‌ویش به‌گوێره‌ی هێزی كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
3- ئه‌گه‌ری نمه‌ باران و زیاد بوونی خێرای با هه‌ندێ جار 


له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌ گوێره‌ی ناوچه‌كان:


ناوچه‌ شاخاویه‌كان له‌ 25 پله‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 35 پله‌ له‌ نیوه‌ی مانگی حویران. 
ناوچه‌ نیمچه‌ شاخاویه‌كان له‌ 27 پله‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 37 پله‌ له‌ نیوه‌ی مانگی حویران .
ناوچه‌ ده‌شتایه‌كان له‌ 29 پله‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 39 پله‌ له‌ نیوه‌ی مانگی حویران.
ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم پله‌كانی گه‌رمای له‌ 30 پله‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تاكو 40 پله‌ هه‌ندێ رۆژ به‌رزتریش ده‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌رووی 40 پله‌ی سه‌دی. 


له‌ كۆتایشدا كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه‌، دوای كۆتای هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی جا لێره‌دا پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ وه‌رزی گه‌رمای هاوین به‌ ته‌واوی ده‌ست پێ ده‌كات.
 
















زۆرترین بینراوەکان