پارتی ژماره‌ی كورسییه‌كانی له‌ په‌رله‌مان ئاشكراكرد


نەتەوە  |   14:58:21 2018-05-17  |   (1,054) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ئاشكرای ده‌كات، "له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری عێراق زیاتر له‌  25كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ژماره‌ی كورسییه‌كان بۆ دوو كورسی تر به‌رزبێته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئایار خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی ڕیفراندۆم و خزمه‌تكردن پاداشتی پارتیان داوه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستاش به‌ مسۆگه‌ری زیاتر له‌ 25 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌و چاوه‌ڕێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئاواره‌و تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانیان بۆ 27 كورسی به‌رزبێته‌وه‌.


ناوبراو ئه‌وشی خسته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا پارتی له‌ دهۆك 10 كورسی و له‌ هه‌ولێر 8 كورسی و له‌ موسڵ 6 كورسی و له‌ سلێمانی 1 كورسی مسۆگه‌ر كردوو، وتیشی: له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕازی نین و پشتگیری ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ داوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن به‌شێوازی ده‌ست و به‌ هه‌ولێر و دهۆكیشه‌وه‌.


باسیله‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی له‌ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌ پارێزگای سلێمانی ڕازی نین و پێیانوایه‌ ئه‌مه‌ ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی پارتی نییه‌و ده‌نگی یه‌كێتیش له‌ پارێزگای دهۆك بۆ هاوپه‌یمانی چووه‌.


راشیگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا له‌رێگه‌ی به‌شی یاسایی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی زیاتر له‌ 800سكاڵایان تۆماركردووه‌ و زۆربه‌ی سكاڵاكانیش له‌ سنووری سلێمانی بووه‌و به‌شێكیش له‌ هه‌ولێرو موسل و دهۆك.


وتیشی "پارتی هیچ نوێنه‌رێكی نییه‌ له‌ كۆمسیۆنی عێراق، چونكه‌ كاتی خۆی به‌هۆی گه‌له‌كۆمه‌ی ڕیفراندۆم كاندیدی پارتی بۆ پۆسی سه‌رۆكی كۆمسیۆن به‌ ناوی به‌یار تاهیر دوای ده‌رچوونیشی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وان به‌رپرس نین له‌كاره‌كانی كۆمسیۆن، تاوه‌كو كۆمسیۆن له‌ ده‌ست پارتی بوو هیچ یه‌ك له‌م كێشانه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ گۆڕێ نه‌بوو.
















زۆرترین بینراوەکان