راگه‌یه‌ندراوێك له‌ نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌


نەتەوە  |   14:40:18 2018-05-17  |   (683) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی "عێراق" ژمارەیەک دۆسێیەی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی ڕەوانەی دەستەی نەزاھە ده‌كات، وتەبێژی حکومەتی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێش پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسۆنەوە پێشێلکاری کراوە".
A+    A-

 

سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عیراق لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە بڵاویکردۆتەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ژمارەیەک دۆسێیەی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی ڕەوانەی دەستەی نەزاھە کردوە کە پێش پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسۆنەوە پێشێلکاری کراوە.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئەو داوایە ئاراستەی دەستەی نەزاھەو لیژنەی لێکۆڵینەوە کراوەو پشتبەستوە بەڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەکە".


لەلایەکی دیکەشەوە فەرەح سەراج ئەندامی ھاوپەیمانی ھێزە عیراقیەکان رایگه‌یاندووه‌، "حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران دۆسێیەی ئامێری تایبەت بەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی ڕەوانەی لیژنەی نەزاھە کردوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە وردی لەبارەوە بکرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان