دڵنیا كامووسی له‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان جیاواز ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   14:17:19 2018-05-17  |   (1,439) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری كورد "دڵنیا كامووسی" نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زاندا بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

دڵنیا له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ ئینستاگرام دوو وێنه‌ی خۆی به‌ سه‌رپۆشه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسیویه‌تی، "به‌خێر بێیت مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان"، به‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌فراوان سه‌رنجی هه‌واداران و په‌یجه‌ كوردییه‌كانی ناو ئه‌و تۆڕه‌ی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌ و به‌شێك له‌ هه‌وادارانی جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه‌، كه‌ سه‌رپۆشی زۆر لێدێت.


جێی باسه‌ دڵنیا خه‌ڵكی شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌رێم نیشته‌جێیه‌ و وه‌ك ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكار له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.

 
















زۆرترین بینراوەکان