به‌به‌شداری یەکێتی و پارتی لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێم کۆدەبنەوە


نەتەوە  |   14:04:10 2018-05-17  |   (1,461) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رجه‌م ھێزو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەبارەگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەشاری ھەولێر کۆدەبنەوە، هاوكات ئەندامێكی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیش زانیاری زیاتر ئاشکرادەکات.
A+    A-

 

سەلیم کۆیی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، "بڕیاروایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرجەم لایەنەسیاسیەکانی ھەرێم لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەھەولێر کۆببنەوە".


ناوبراو وتیشی:"کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە سەبارەت بەدەرەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گوێگرتن لەناڕەزایی شەش لایەنەکە لەدەرەنجامی پرۆسەکە".


سەلیم کۆیی له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاشكراشیكرد، "نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی حزبەکان بەشداریی دەکەن".


هاوكات به‌ پێی زانیارییه‌كان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا بەشداریی ئەو کۆبونەوەیە دەکەن لەشاری ھەولێر.
 
















زۆرترین بینراوەکان