به‌ هۆكارێكی سه‌یر خوێندکارێک فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت


نەتەوە  |   13:32:12 2018-05-17  |   (261) جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی "گەرمیان" ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڕەکی بنگردی قەزای کەلار خوێندکارێک بەهۆی دەرنەچوونی لە وانەیەک فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت.
A+    A-

 

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوه‌كردووه‌، ئەمڕۆ خوێندکارێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بەوتەی خوێندکارەکە دوای ئەوەی لە وانەیەک دەرنەچووە فیشەکێکی بە قاچی خۆیەوە ناوە، رونیشکردەوە، خوێندکارەکە لە ڕەگەزی کورە و تەمەنی ١٤ ساڵە و خوێندکاری خوێندنگای لەیلا قاسمە لە قەزای کەلار.


پۆلیسی گەرمیان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، خوێندکارەکە بەهۆی فیشکەکەوە برینداربووە و لەئێستاشدا چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
















زۆرترین بینراوەکان