وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر دروستكردنى هێزى چه‌كدار هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   12:35:26 2018-05-17  |   (3,706) جار خوێندراوەتەوە

بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم لەبارەی دەنگۆی دروستکردنی هێزی چەکدار لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه‌ به‌ هیچ حزب و لایه‌نێك نادرێت هێزی چه‌كداری دروستبكات.
A+    A-

 

جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان هه‌ر لایه‌نێكی تری سیاسی گه‌ر داوای دروستكردنی هێزی چه‌كداری بكه‌ن رێگه‌یان پێنادرێت، چونكه‌ گه‌ر هێز له‌سه‌ر داوای حزب دروستبكرێت ئه‌و هێزه‌ ده‌بێته‌ میلیشیا".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دوارۆژ وتیشی "گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ هێزی چه‌كداری بێت ئه‌وا حكومه‌ت خۆی ئه‌و هێزه‌ دروستده‌كات و پێویست ناكات حزب هێزی چه‌كداری هه‌بێت".


جه‌لال شێخ كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی یاسایی سه‌ربازی عێراقی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی نیزامی و یاساییه‌ و بۆ پاراستنی خاكی هه‌رێم و عێراق دروستكراوه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان