دەرماڵەیەکی دیکەی مامۆستایان ڕادەگیرێت


نەتەوە  |   12:11:37 2018-05-17  |   (2,952) جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی مامۆستایان دوا زانیاری سەبارەت بەخەرجکردنی پارەی ھاتوچۆی مانگی دوو و سێی ئەمساڵی سەرپەرشتیاران دەدات، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکەش ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر حکومەت بەو شێوازە کاربکات، ئەوا خەرجکردنی دەرماڵەی ھاتوچۆ بۆ سەرپەرشتیاران لەوەرزی ھاویندا ڕادەگیرێت".
A+    A-

 

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند، "بەبیانوی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن، کرێی ھاتوچۆ بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیار بۆ مانگی دوو و سێی ئەمساڵ خەرجنەکراوە".


ناوبراو ھۆکارەکەشی ڕونکردەوەو وتی:"بەدواداچونمان بۆ ئەو کێشەیە کردوە، بەڵام پەروەردە وتویەتی گوایە بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن کراوەو مامۆستایانی سەرپەرشتیاریش خوێندنگەکانیان بەسەرنەکردۆتەوە".


وتیشی:"ئەم قسەیەی پەروەردە لەکاتێکدایە کە بەشێکی زۆری سەرپەرشتیاران خوێندنگەکانی دەرەوەی شاریان بەسەرکردۆتەوە، چونکە بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن نەکراوە بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی نەکراوەو خوێندن بەردەوامبوە".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئەگەر بەو شێوازە مامەڵە بکرێت لەگەڵ مامۆستایانی سەرپەرشتیاردا، چاوەڕواندەکرێت لەوەرزی ھاوینشیدا خەرجکردنی دەرماڵەی ھاتوچۆ بۆ ئەو مامۆستایانە ڕابگیرێت، لەکاتێکدا لەو وەرزەشدا بەردەوام سەرپەرشتیاران ئیدارەی خوێندنگەکان بەسەردەکەنەوە".


عەتا ئەحمەد له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتی"تائێستا دەرماڵەی ھاتوچۆ بۆ مانگی چوارو ئەو ماوەیەی کە لەمانگی پێنجی ئەمساڵدا دەوامی تێداکراوە بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیار خەرجنەکراوە".
















زۆرترین بینراوەکان