درێژترین و کورتترین ماوەی ڕۆژوو لە کام وڵاتە؟


نەتەوە  |   11:33:59 2018-05-17  |   (2,415) جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ماوەی ڕۆژوو لە ھەر وڵاتەو کاتەکەی جیاوازە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکان، درێژترین ماوەی ڕۆژوو لە وڵاتی (گرینلاند)ە، کە ماوەکەی 21 کاتژمێر و دوو خولەکە، ھاوکات لە وڵاتی (ئایسلاند) ماوەی ڕۆژوو 21 کاتژمێرە، فینلەندا 19 کاتژمێر و 56 خولەکە، لە نەرویجیش 19 کاتژمێر و 48 خولەکە.


ھاوکات کورتترین ماوەی ڕۆژوو لە (ئەرجەنتین)ە، کە ماوەکەی 11 کاتژمێر و 32 خولەکە، ھەروەھا ماوەی ڕۆژوو لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە 16 کاتژمێرە.
















زۆرترین بینراوەکان