ئاکرێ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا


نەتەوە  |   10:56:01 2018-05-17  |   (1,053) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی "ڕووداوێکی هاتوچۆ" لەسەر ڕێگای ئاکرێ – شەقڵاوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
A+    A-

 

ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک لە ئەژماری خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆته‌وه‌، ئێوارەی دوێنێ له‌سه‌ر ڕێگه‌ ئاکرێ-شه‌قڵاوه‌، له‌ نزیک گوندی گه‌ویلان سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ی ئاکرێ له‌ پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆری نیسان وه‌رگه‌ڕاوە و به‌وهۆیەشە‌وه‌ سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیکه‌ش بریندار بوون.


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو هاوڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە دوو کەسیان ژن بووە و یەکێکیان پیاو بووە.


وتیشی: به‌پێی ئامارێکی پۆلیسی هاتووچۆ، له‌ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا له‌ سنوری پارێزگای دهۆک، ١٢ که‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٥٤ که‌سیش بریندار بوون.
















زۆرترین بینراوەکان