لەگەڵ موچەی مانگی سێ قەرەبوی موچەی ئەم توێژە دەکرێتەوە


نەتەوە  |   10:20:16 2018-05-17  |   (5,960) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی "كارو كاروباری كۆمەڵایەتی" حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوە لەبارەی موچەی كەمئەندامان و چاودێریی خێزان دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "هەر كەمئەندامێك لەمانگی ڕابردودا لەبری 120 هەزار 90 هەزار دیناری پێدرابێت، ئەوا لەگەڵ پارەی ئەم مانگەدا قەرەبودەكرێتەوە".
A+    A-

 

هەمزە مەغدید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "زیادكردنی موچەی كەمئەندامان لە90 هەزار دینارەوە بۆ 120 هەزار دینار بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەو لەگەڵ موچەی مانگی ڕابردودا جێبەجێكراوەو پارەكەیان بۆ زیادكراوە".


ناوبراو وتیشی:"هەر كەمئەندامێك موچەی مانگی ڕابردوی هەر 90 هەزار دینار بوەو بۆیان زیادنەكراوە بۆ 120 هەزار دینار، داوایان لێدەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بكەن لەسنورەكانی خۆیاندا بۆئەوەی كاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدرێت".


بەرپرسەكەی وەزارەتی كار له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، "بڕیاری زیادكردنی موچەی كەمئەندامان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، ئەگەر مانگی ڕابردوو ئەو زیادكردنە بۆ موچەكەیان نەكرابوو، ئەوا لەگەڵ موچەی مانگی سێی كەمئەنداماندا قەرەبوو دەكرێنەوە".


سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی موچەی تۆڕی پاراستنی خێزانیشەوە هەمزە مەغدید دووپاتیكرده‌وه‌، "تائێستا حكومەتی هەرێم بڕیاری دەستپێكردنەوەی موچەی ئەو توێژەی نەداوە، هەرچەندە لەڕێگەی بانكی نێودەوڵەتیەوە هەوڵەكان دەستیانپێكردوە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە".
















زۆرترین بینراوەکان