هاتوچۆ ڕێنمایەک بۆ شۆفێران لە مانگی ڕەمەزان دەردەکات


نەتەوە  |   10:11:43 2018-05-17  |   (691) جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی "سلێمانی" داوا لە شۆفێران دەکات لەپێناو کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کاتژمێرێک پێش بەربانگ خێرایەکانیان کەم بکەنەوە و رێنمایەکانی هاتوچۆ جێبەجێبکەن.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ کاروان محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە سایتی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندوه‌،  لە مانگی ڕەمەزاندا شۆفێران لە کاتی نزیک بوونەوە لە بەربانگ بۆ ئەوەی بگەنەوە ماڵەوە قەرەباڵغیەکی زۆر دروست دەکەن لەسەر شەقامەکان بە جۆرێک هەندێ جار ڕووداوی نەخوازراوی لێ دەکەوێتەوە.


ناوبراو وتیشی: داوا لە شۆفێران دەکەین کاتژمێرێک پێش بانگی ئێوارە لە کاتی چوونەوەیان بۆ ماڵەوە رێنمایەکانی هاتوچۆ جێبەجێبکەن بۆ ئەوەی توشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ساڵی ڕابردوو زۆربەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کاتی کاتژمێرێک پێش بەربانگ ڕوویداوە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان