حکومەتی هەرێم دەوامی فەرمی لە مانگی ڕەمەزاندا کەمکردەوە


نەتەوە  |   09:57:30 2018-05-17  |   (2,225) جار خوێندراوەتەوە

دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا کەمکرایەوە.
A+    A-

 

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا، کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاوکراوەتەوە، پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە و موسڵمانانی کوردستان و جیهان کردووە.


ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ڕەمەزاندا، "دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان