موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ زیاد ده‌كرێت


نەتەوە  |   00:54:27 2018-05-17  |   (4,660) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم "بەڵێنی کەمکردنەوەی پاشەکەوت بە پۆلیسی پاسەوانی و لیوای نەوت و گاز دەدات"، راوێژکارێکی سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆش رایدەگەیەنێت: کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی ئەو دوو توێژە ھاوشێوەی کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی پۆلیسی ناوخۆ دەبێت.
A+    A-

 

بەختیار بابان، فەرماندەی گشتی پۆلیسی نەوت و گازو راوێژکاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایگەیاندوه‌: وەزارەتی دارایی ھەرێم نوسراوێکی لەبارەی کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی موچەی پۆلیسی پاسەوانی و لیوای نەوت و گاز، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.


وتیشی"وەزارەتی دارایی بەڵێنیداوە کە بەجددی کار بۆکەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی ئەو دوو توێژە بکات و لەئایندەیەکی نزیکدا بەفەڕمی ڕایبگەیەنێت".


فەرماندەی گشتی پۆلیسی نەوت و گاز له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاشکراشیکرد، کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی ئەو دوو توێژە ھاوشێوەی کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی پۆلیسی ناوخۆ دەبێت، کە ڕێژەکەی نێوان(١٥% بۆ٣٠%) دەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان