واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت راده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   00:38:28 2018-05-17  |   (20,626) جار خوێندراوەتەوە

مووچەی مانگی "شوباتی" وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەشنەكراوە، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

شیلان جەعفەر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، "بەپێی بەدواداچوونەكانمان، پارەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا به‌م نزیكانه‌ دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدابەشدەكرێت".


پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویكردبووەوە، دوای 12ی مانگ و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیستێكی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان