ورده‌كاری گۆڕینی سیسته‌می په‌خشی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   00:33:27 2018-05-17  |   (903) جار خوێندراوەتەوە

سەرەتای هەفتەی داهاتوو "سیستمی نوێی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان" لەناوەندی شارەكان جێبەجێدەكرێت و سەرەتاش پەخشی كەناڵە ئاسمانییەكان رادەگیرێت.
A+    A-

 

وابڕیارە لەڕۆژی 19ی ئەم مانگەوە، كۆمپانیای میكس میدیا سیستمی نوێی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لەسەنتەری شارەكاندا جێبەجێبەجێبكات، سەرەتاش پەخشی چەند كەناڵێك رادەگیرێت.


له‌و باره‌وه‌ محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی چاپ و بڵاوكردنەوە لەوەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: وەكو وەزارەتی رۆشنبیری بەئامادەبوونی لیژنەی رۆشنبیری و لاوانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەكردو مەرجی ئەوەمان دانا كە نرخی ئامێرەكە كەمبكاتەوە، ئێستا كۆمپانیاكە نرخی ئامێرەكەی لە 90 دۆلارەوە بۆ 39 هەزار دینار كەمكردۆتەوە.


وتیشی"رۆژی 19ی مانگ كۆمپانیاكە دەست بەجێبەجێكردنی سیستمەكە دەكات لەناوەندی شارەكاندا، سەرەتاش وەك هاوكارییەك بۆ هاووڵاتیان لەكەناڵە ئاسمانییەكانەوە دەستپێدەكات، چونكە خەڵك زیاتر سەیری كەناڵە ناوخۆییەكان دەكەن".
ئاماژەی بەوەشكرد، جێبەجێكردنی سیستمەكە لەناوەندی هەر شارێكدا پێویستی بە (20)رۆژ دەبێت.


راشیگەیاند: سیستمە نوێیەكە بەكۆد كاردەكات، پێویستە هاووڵاتیان ئەو ئامێرە نوێیە بكڕن كە نرخەكەی (39)هەزار دینارە، ئامێرەكە كارتێكی تێدا داخڵ دەكرێت، كە ئەویش دوو جۆری هەیە، مانگانەو ساڵانە، ساڵانەكە بەبڕی 36 هەزار دینارەو مانگانەكەش بەنرخی سێ هەزار دینارە.
 
















زۆرترین بینراوەکان