بڕیارێکی نوێ و توند لەباری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە دەردەچێت


نەتەوە  |   21:55:24 2018-05-16  |   (1,678) جار خوێندراوەتەوە

سەرجەم دەروازە سنوورییە فەرمیەکان ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی "ئەگەر هەر ئۆتۆمبێلێک لەکاتی هاوردەکردنیدا ئەو مەرجانەى بۆ هاورده دیاریكراوه، تێدانەبێت، ئەوا دەبێت بگەڕێندرێتەوە، ئەگەر نەگەرێندرایەوه ، ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت".
A+    A-


لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ لە وەزارەتی دارایی هارێمدا  کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/5/16 بە ژمارە 29281 دەرچووە، تیایدا هاتووە "هەر ئۆتۆمبێلێك مەرجی هێنانەناوەوەى تێدانەبێت، بڕیاری گەڕاندنەوەیان دەدرێت بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاوردە كراوه، ئەگەر نەشگەڕێنرێنەوه ، ئەوا دەستییان بەسەردا دەگیرێت".

 

هەروەها لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە پێویسته بازرگانان و كۆمپانیاكانى تایبەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگاداربن لەوەی  هەر ئۆتۆمبێلێك، كه مەرجی داخڵبوونی تێدانەبێت، نابێت بهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە، چونکە بە دڵنیایی بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ دەدرێت بۆ ئەو وڵاتانەی لێیانەوە هاوردەکراوە"

 

لە نووسراوەکەدا جەخت لەوەش كراوەتەوه، کە ئەگەر کەسێک سەرپێچیی بکات و ئۆتۆمبێلەکە نەگەڕێنێتەوە، ئەوا بە یاسای گومرگی ژماره "23"ی ساڵی "1984" ماددەی "262"، ئۆتۆمبێلە هاوردە کراوەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەبێته موڵكی حکومەت.
















زۆرترین بینراوەکان