دەمیرتاش مانیفێستی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە


نەتەوە  |   21:25:02 2018-05-16  |   (248) جار خوێندراوەتەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرکردەی کورد لەباکووری کوردستان و كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا مانیفێستی خۆی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكردو رایگەیاند "ئەو وەك سەرۆك كۆمار كۆتایی بە سیستمی تاكەكەسی دەهێنێت".
A+    A-

 

مانیفێستی هەڵبژاردن-ی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئاشكراكرا کە تێیدا هاتووە، "ئێمە دەنگی تاك پەرستی نین، بەڵكو ئێمە دەنگی فرەڕەنگین".

 

دەمیرتاش ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەو نابێتە سەرۆك كۆمارێك كە لە ئەركی خۆیدا زێدەڕۆیی بكات، بەڵكو پلانێكی بەپەلە بۆ دەربازبوون بۆ نێو دیموكراسی دادەنێت و دەشڵێت: "من دێم بۆ ئەوەی كۆتایی بە سیستمی تاكەكەسی بهێنم".
















زۆرترین بینراوەکان