بڕیارێك بۆ بەشە ئاردی هاووڵاتیان دەرچوو


نەتەوە  |   21:16:42 2018-05-16  |   (1,052) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیار دەدات "لە مانگی رەمەزاندا بڕی 5 كیلۆ ئاردی سفر بداتە هەر خێزانێك".
A+    A-


وەزارەتی بازرگانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان لە هاووڵاتیانی عیراق و جیهانی ئیسلامی دەكات و ڕایدەگەیەنێت " كە ژمارەیەك لە ئاشەكان لە بەغداو چەند پارێزگایەك راسپێردراون بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر، بۆ ئەوەش بڕی پێویست گەنم- یان پێدراوە بۆ كردنی بە ئاردی سفر.

 

راشیگەیاندووە، كە هەر خێزانێك لە مانگی رەمەزاندا لە چوارچێوەی بەشەخۆراكدا بڕی 5 كیلۆ ئاردی سفری پێدەدرێت.

 

پێشتر نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی دانەوێڵە لە سلێمانی بە سایتی خەڵك-ی راگەیاندبوو كە بۆ مانگی رەمەزان گەنمی ئوسترالی دەكرێتە ئاردی سفر و هەر خێزانێك بڕی 5 كیلۆ ئاردی سفری پێ دەدرێت.

 

ئەوەش راگەیەندرابوو کە ئەمساڵ وەک ساڵانی پێشوو بێ بەرامبەر نابێت و لە بەشە ئاردی مانگەگە دەگێڕدرێتەوە، بەڵام لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بازرگانیی ئیراقدا ئاماژە بەوە نەدراوە.
















زۆرترین بینراوەکان