ڤیدیۆ.. بۆ یەکەمجار گرتەیەکی رزگارو ژاڵەی گەردەلوول بڵاودەبێتەوە
پشتیوان کە لە رێگەی درامای (گەردەلوول)ەوە بە کارەکتەری رزگار ناوبانگی پەیداکردو لەگەڵ هاوژینەکەی هەواڵ عوسمان کە ئەویش بە رۆڵی ژاڵە ناوبانگی دەرکرد لە درامایەکی نوێدا بەشداریان کردووە بەناوی "سەراب" و دوای کۆچی دوایی پشتیوان بڕیارە ئەم رەمەزانە پەخش بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی پێش چەند مانگێک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری سلێمانی ژیانی لەدەستدا.