کۆمسیۆن..وادەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات


نەتەوە  |   17:43:50 2018-05-16  |   (509) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشكرا دەكات و سەرۆكی كۆمسیۆنەكەش پەیامێك ئاراستەی لایەنەكان دەكات لەبارەی ئەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان.
A+    A-


لەپرێس کۆنفرانسێکدا کەپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2018/5/16، بەڕێوەچوو، مەعن هیتاوی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند: لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەیەنن.

 

وتیشی: "بەپێی یاسای هەمواركراوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت دەنگەكان بەدەست ئەژمار بكرێنەوەو ئەوە كارێكی نایاساییە".

 

لەبارەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی كۆمسیارەكەی سەربە بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە هیتاوی ئاماژەی بەوە دا کە لەلایەن حزبێكی سیاسییەوە "كە نامانەوێت ناوی بهێنین"، گوشاری زۆر لە سەعید كاكەیی دەكرێت، بۆیە داوای لێدەكەین كە نەچێتە ناو ئەو ململانێ سیاسییانەوەو كاری خۆی بە پیشەییانە ئەنجام بدات.

 

راگەشیاند: هەڕەشەی جددی لە كارمەندانی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنیش دەكرێت.

 

لەبارەی بوونی ساختەكاریی یان هاككردنیشەوە، سەرۆكی كۆمسیۆنەكە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "هاككردنی سیستمی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە دوورە لەڕاستییەوەو سندوقی نزیكەی دوو هەزار وێستگەش كە ئێستا لە پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغدا دانراون، ئەنجامەكەی هەمان ئەو ئەنجامە بووە كە پێشتر راگەیەندراوە".

 
















زۆرترین بینراوەکان