رێگەی هەولێر- سلێمانی دادەخرێت


نەتەوە  |   17:09:49 2018-05-16  |   (598) جار خوێندراوەتەوە

ئەو شۆفێر و هاووڵاتیانەی لە رێگای \" سماقوڵییەوە هاتوچۆی هەولێر دەکەن یان بەپێچەوانەوە ئاگادار دەکرێنەوە لە داخرانی رێگاکە\"و لەوبارەیەشەوە هۆکارەکەی روون دەکرێتەوە.
A+    A-


 

لە راگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێرانی بە فەرمی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە رێگەی سلێمانی –سماقوڵی- هەولێرو بەپێچەوانەوە بۆ ماوەی هافتەیەک دادەخرێت بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوەو ئەمەش دەقی ئاگادارییەکەیە:

 

ئاگاداری

بابه‌ت  داخستنی ریگای هه‌ولیر دۆلی سماقوڵی - سلیمانی

شوفیرانی به‌ڕیزو هاووڵاتیانمان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ‌هاموشۆی ریگای هه‌ولێر دۆڵی سماقوڵی بۆ سلیمانی ده‌كه‌ن، كه‌وا به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگایه‌كه‌ له ‌ئه‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌كی تر به‌ته‌واوی داده‌خریت وه ‌هاووڵاتیان وه‌كو رێگای به‌دیل ده‌توانن ریگای هیران- سكتان به‌كاربهێنن كه ‌جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نییه‌ له رووی دوورییه‌وه‌و ‌رێگایه‌كی بێ كێشه‌یه‌.

به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو هاووڵاتیان

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر

2018/5/16
















زۆرترین بینراوەکان