هۆشداریی به ‌بریكاره‌كانی خۆراك ده‌درێت و دوا وادەیان بۆ دیاری دەکرێت


نەتەوە  |   16:19:16 2018-05-16  |   (1,329) جار خوێندراوەتەوە

به‌غدا دوا واده‌ بۆ "دابه‌شكردنی‌ پسووڵەی خۆراك له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان دیاریی ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانیش هۆشداریی دەداتە ‌بریكاره‌كانی‌ خۆراك و بەرپرسیاریان دەکات".
A+    A-


یاسین مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری پسووڵه‌ی خۆراك له ‌سلێمانی رایگه‌یاندووە: "داوا له ‌بریكاره‌كانی‌ خۆراك ده‌كه‌ن كه‌ تائێستا پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیانیان له ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەیان  وه‌رنه‌گرتووە‌، هه‌رچی‌ زووه‌ سه‌ردانییان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پسووڵەکان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، ئه‌گه‌رنا بریكاره‌كان به‌رپرسیار ده‌بن".

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "به‌غدا واده‌ی‌ بۆ دیاریكردوون و ده‌بێت دوای ره‌مه‌زان كۆتایی به ‌دابه‌شكردنی‌ پسووڵەی خۆراكەکان بهێنرێت، "ئه‌گه‌رنا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا".

 

جه‌ختیشی له‌وه كردووەتەوە‌ ئه‌گه‌ر بریكاره‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پسووڵەکان، ئەوا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌رپرسیار ده‌بن".
















زۆرترین بینراوەکان