نوێترین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی تایبه‌ت به‌ موچه‌


نەتەوە  |   15:07:53 2018-05-16  |   (7,991) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ كێشەیەك بۆ مووچە دروست نەبووە و بەردەوامدەبین لە دابەشكردنی".
A+    A-

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/5/2018 لەپرێس كۆنفرانسی هەفتانەیدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم تایبه‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم وتی، " هیچ كێشەیەك بۆ مووچە دروست نەبووە و بەردەوامدەبین لە دابەشكردنی و هەركاتێك گرفتێك بێتە پێش خۆمان رایدەگەیەنین".


ناوبراو وتیشی:"تا ئێستا نزیكیمان لەهەموو لایەنەكان هەیە و لەئایندەیەكی نزیكدا وەفد دەچێتە بەغدا و هاوپەیمانییەكی دیاریكراو نییە ئێمە بەتایبەت بچینە لای و چی لەبەرژەوەندی بێت، ئێمە لەوەوە نزیكدەبین".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "رێژەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان لەهەرێم لەچاو ناوچەكانی تری عێراق زۆر زیاتر بووە و هیوادارین لایەنەكان بەیەكگرتوویی بچنە بەغدا".


بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەمریكییەكان لەچوارچێوەی پرۆسەی سیاسی عێراق قسەمان كرد و ئەوان ڤیتۆیان لەسەر كەس نەبوو، پێیانوابوو پرۆسەكە بە دیموكراسییانە بەڕێوەچووە.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئەمڕۆ بۆ جارێكی تر برێت مەكگۆرك دێتەوە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە و لەسەڵاحەدین".


نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "بۆ ئەوەی لەبەغدا كاری جددی بكەین، پێویستە بە یەكگرتوویی بچینە بەغدا، نیگەرانییەكانی لایەنە ناڕازییەكان لەلایەن خۆمەوە وەك سەرۆكی حكومەت بەجددی وەرمگرتووە".


دووپاتیشیكرده‌وه‌، "كێشەمان نییە هەڵبژاردنی داهاتوو لەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكرێت یان نا و وەك پارتی پێمانوایە، بەلامانەوە ئاساییە هەڵبژاردنەكاننی هەرێم لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش بێت".


بارزانی وتیشی "میكانیزمی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان لە30 ئەیلولی داهاتوو لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاریدەكرێت و ئێمە لاریمان نییە شێوازەكەی چۆن دەبێت".


ئاشكرایكرد، پۆستێكی سیادی ئیستیحقاقی خۆیەتی كورد وەری بگرێت، كێشەی كورد لەبەغدا پۆست نییە، كێشەی ئێمە ئەوەیە 12 ساڵە داوای جێبەجێكردنی دەستوور دەكەین و 12 ساڵە هیچ شتێك بۆ سەقامگیری سیاسی نەكراوە لەعێراقدا.
















زۆرترین بینراوەکان