نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر نیگەرانی شەش لایەنەكه‌ هاته‌ده‌نگ 


نەتەوە  |   14:54:00 2018-05-16  |   (398) جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، "نیگەرانی ئەو شەش لایەنە بەجدی وەردەگرین و داوا لە کۆمیسیۆن دەکەم بێتە سەر خەت".
A+    A-

 

لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە جدی بەشدار دەبین لە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.


نێچیرڤان بارزانی، لە دەستپێکی قسەکانیدا وتی:" دەمەوێت لەسەرەتا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە گەلی عێراق بەشێوەیەکی گشتی و گەلی کوردستان بکەم، سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەم کە بەشداریانکرد لە پرۆسەی دەنگدان، کە ئەلحەمدوللا بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو بەبێ ئەوەی کێشەی گەورە دروست ببێت، ئەوەش خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکی باشبوو بۆ هەموو گەلی عێراق بە تایبەتی کە لە رووی ئەمنییەوە هیچ کێشەیەکی وا گەورە رووینەدا".


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئێمە هیوادارین دوای ئەو هەڵبژاردنە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەوەی هەموو سیاسییەکانی عێراق دەرسێک فێر ببن، ئەوەیش ئەوەیە کە زیاتر گرنگی بدرێت بە پێداویستی و داواکاری خەڵکی عێراق بەشێوەیەکی گشتی لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر و دۆخێکی باشتر لەرووی خزمەتگوزاری و ئیشوکارەکان بۆ خەڵک، ئێمە هیوادارین.


بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی نیگەرانی شەش لایەنی کوردستانی لە ئەنجامی هەڵبژاردن وتی: "ئەو شەش لایەنەی نیگەرانی خۆیان دەربڕیەوە لەپرسی هەڵبژاردن لە سلێمانی و کەرکووک، بۆ تەواوکردنی قافیەی شیعرەکەیان هەولێر و دهۆکیشیان تێخستووە، بەڵام هەر نیگەرانییەک هەیە دەبێت بڕەوێتەوە.


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "نیگەرانی ئەو شەش لایەنە بە جدی وەردەگرین و وەک سەرۆکوەزیران داوا لە کۆمیسیۆن دەکەم زۆر بە جدی کاری لەسەر بکات".
 
















زۆرترین بینراوەکان