کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ناوی كاندیده‌كان ئاشکرا دەکات


نەتەوە  |   13:26:26 2018-05-16  |   (1,192) جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "سبەینێ پێنج شەممە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرادەکەن".
A+    A-

 

حازم ردینی ئەندامی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی مهری ئێرانی ڕاگەیاند، "ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی کۆتایی نییە، سبەینێ ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنین".


ناوبراو وتیشی، پێدەچێت ئەنجامەکان گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا نەبێت و تەنها یەکلاییکردنەوەی چەند دەنگێکە بۆ لایەنەکان و سبەینێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنین.


ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆنفرانسەکە ژمارەی کورسییەکان و دەنگەکانی لایەنەکان و ئەو کاندیدانەی دەچنە پەرلەمان ئاشکرا دەکەین.


ڕۆژی ١٢ی ئایار هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای دوو ڕۆژیش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکانی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاند.


 
















زۆرترین بینراوەکان