مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندی به‌هادی عامرییه‌وه‌ ده‌كات


نەتەوە  |   13:12:08 2018-05-16  |   (452) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان "مه‌سعود بارزانی" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەر دەکەنەوە.
A+    A-

 

لە راگەیه‌ندراوێكدا نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بڵاویكردۆته‌وه‌، "بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان پەیوەندی تەلەفۆنی بە بەڕێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کردووە".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "هەردوولا گفتوگۆیانکردووە لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەری، کە چاوەڕوانی ئەوەن، سەرجەم کوتلەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی سێشەممە 15/5/2018 نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر بڵاویكرده‌وه‌: "بەڕێز مەسعود بارزانی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائیروونیان لە بەرێز موقتەدا سەدر کردووە".

 

جێی باسه‌ بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، 50 کورسی بەدەستهێناوە و لەدوای سائیروون دووەمین لیستی هەڵبژاردنەکانی عێراقە.
 
















زۆرترین بینراوەکان