له‌سلێمانی بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران ده‌ركرا


نەتەوە  |   12:36:33 2018-05-16  |   (3,350) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی "لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی"، داوا له‌ جوتیاران ده‌كات له‌مه‌ودوا پاره‌ی عموله‌ی عه‌لوه‌ نه‌ده‌ن، چونكه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌ لابراوە، هاوكات زانیاری ورد له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، "دوای چه‌ندین هه‌وڵی به‌رده‌وامی لیژنه‌كه‌مان بۆ لابردنی عموله‌ له‌سه‌ر جوتیاران و ملنه‌دانی عه‌لوه‌كان بۆ بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، رۆژی سێشەممە بۆ دواجار له‌لایه‌ن قایمقامی سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە كه‌ لیژنه‌كه‌مان ته‌واوی عه‌لوه‌كان رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كاته‌وه‌ ئەگەر سەرپێچی بکەن".


ناوبراو وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ قایمقام كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لوه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و پابه‌ندبوون به‌بڕیاری وه‌زاره‌ت، بۆیه‌ جوتیاران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ی عموله‌ نه‌ده‌ن، له‌هه‌ر شوێنێكیش داوای پاره‌ی عموله‌یان لێكرا لایەنە بەرپرسەکان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌. 


سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد،"سوودی ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌دان ملیۆن دینار بۆ جوتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان