خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   11:17:03 2018-05-16  |   (8,437) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی له‌باره‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌ مانگی ره‌مه‌زان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "تا ناوەراستی مانگی رەمەزان کارەبا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت"، ه‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێميش ئاشكرای ده‌كات:له‌نیوه‌ی مانگی ئایاردا تاكۆتایی مانگه‌كه‌ كاته‌كانی كاره‌با بۆ (15 كاتژمێر) كه‌مده‌كرێته‌و
A+    A-

 

سالار محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی رەمەزان پلەکانی گەرما بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، بۆیە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت، کە لە ئێستادا ١٨ بۆ ٢٠ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان، کاتژمێرەکانی دیکەش لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەکانەوە دابیندەکرێت".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە، چونکە خواست لەسەر بەکارهێنانی زیاد دەبێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە.


ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکاتژمێر ٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ تا کاتژمێر ١:٠٠ ی شەو دەدرێتە هاوڵاتیان و ماوەی یەک سەعات و نیویش لە بەیانیاندا دەدرێتە هاوڵاتیان، بەڵام بۆ مانگی رەمەزان لە کاتژمێر ٢:٣٠ی دوانیوەڕۆوە تا ٤:٠٠ی بەیانی مۆلیدە ئەهلییەکان ئەگەر کارەبای نیشتیمانی نەبوو دەبێت کارەبا بدەنە هاوڵاتیان.
 

لای خۆشیه‌وه‌ ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم  ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو زیادبونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، به‌به‌راورد به‌پێشتر له‌نیوه‌ی مانگی ئایاردا تاكۆتایی مانگه‌كه‌ كاته‌كانی كاره‌با بۆ (15 كاتژمێر) كه‌مده‌كرێته‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان