بۆ ماوەیەک رێگای سماقوڵی داده‌خرێت


نەتەوە  |   10:59:44 2018-05-16  |   (1,005) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری چاکكردن ‌و پاراستنی رێگا‌وبانی كۆیە رایگەیاند، رێگای سماقوڵی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت، هۆكارەكەشی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

بەندی شەو محەممەد، بەڕێوەبەری چاكکردن ‌و پاراستنی رێگا‌وبانی كۆیە رایگەیاند، لە ئەمڕۆ چوارشەممە 16/5/2018 بۆ ماوەیەكی دیاریكراو رێگای سماقوڵی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت، ئەو رێگایە بەتایبەت لە نزیك بەنداوەكە گوشارێكی زۆری لەسەرە بۆیە رێگاكە بەشێوەیەكی كاتی قیرتاو دەكەین".


ناوبراو وتیشی: قیرتاو كردنەكە یەك كیلۆمەتر دەبێت ‌و 130ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، هەرچەندە ئێمە بڕیارمانداوە داخستنەكە تاوەكو رۆژی 25/5/2018 بێت، بەڵام هەوڵدەدەین پێش ئەو وادەیە رێگاكە بكەینەوە، چونكە رێگاكە گوشارێكی زۆری لەسەرە.


بەهۆی دروستكردنی بەنداوی جەلی لە رێگای سماقوڵی، كە شاری هەولێر بە شاری سلێمانی دەبەستێتەوە، ئاستەنگ بۆ رێگاکە دروستبووە، رێگاکەش ئێستا بووەتە رێگایەکی سەرەکی هەولێر- سلێمانی، بەتایبەت دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و گرتنی رێگای هەولێر-كەركووك.
 
















زۆرترین بینراوەکان