چەند زانیارییەكی گرنگ سەبارەت بە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ


نەتەوە  |   10:01:36 2018-05-16  |   (1,292) جار خوێندراوەتەوە

بەبڕیاری سعودیە و دیوانی وەقفی سوننی و مەرجەعە شیعەكانی عیراق و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕۆژی پێنج شەممە 17/5/2018 بە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ئه‌مساڵ دیاریی كرا.
A+    A-

 

سادق عەتیە، فەلەكناسی عیراق هەندێك زانیاریی فەلەكی تایبەت بە سەرەتای مانگی ڕەمەزان و كۆتایی مانگەكە خستۆته‌ڕوو، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:


1- مانگی هیلال بە كاتژمێر 2:44ی دوانیوەڕۆ (یان 2:45)ی عەسری سێشەممە دردەكەوێت، ناكرێت ئێوارەی سێشەممە ببینرێت، چونكە بەر لە خۆرئاوابوون ون دەبێت.


2- لە ئێوارەی چوار شەممە، هیلال لە ئاسۆدا بۆ ماوەی 63 خولەك دەمێنێتەوە، تەمەنی بە كاتژمێر: 24 كاتژمێر و 4 كاتژمێر و 42 خولەكە، بەو واتایەی، كە ڕۆژێك و نزیكەی پێنج كاتژمێر دەبێت، ئەوەش زۆر ڕوون و دەركەوتووە، بۆیە خەڵكی وەك خوی خۆیان هاوار دەكەن و دەڵێن: "ئەمە دوو ڕۆژە نەك ڕۆژێك"، پاشان ڕەخنە لە زانایانی ئاینی دەگرن و دەڵێن: "بۆ لە خودا ناترسن، ئەمە چییە بۆ هێند گەورەیە، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژە یان دووەم ڕۆژی مانگ".


3- ماوەی ڕۆژووگرتن لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان 15 كاتژمێر و 16 خولەك دەبێت، درێژی ڕۆژگاریش لەو ڕۆژەدا 13 كاتژمێر و 37 خولەكە.


4- مانگی ڕمەزانی پیرۆز ماوەكەی 29 ڕۆژ دەبێت، ئەوەش بەپێی ئەم زانیارییە فەلەكیانە:


-خۆر ڕۆژی چوار شەممە 28ی ڕەمەزان ئاوا دەبێت، كە دەكاتە ڕێكەوتی 13/6/2016، و هێشتا هیلالی مانگی شەوال دەرنەكەوتووە.
-هیلالی مانگی شەوال لە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە 28ی ڕەمەزان بەرواری 13/6/2018 لە كاتژمێر 10:43 دەردەكەوێت، واتا بەر لە نیوەی شەو بە كاتژمێرێك و 17 خولەك.
-بەپشتبەستن بەو زانیارییانە، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 14/6/2018 دەبێتە ڕۆژی 29ی ڕەمەزانی پیرۆز. لەئێوارەی ئەم ڕۆژەدا دەكرێت مانگ ببینرێت ئەگەر كەش ڕێگەبدات و هەور و هەڵا نەبێت، چونكە مانكی هیلال لەپاش خۆرئاوابوون لە ئاسماندا دەردەكەوێت و بۆ ماوەی 40 خولەك دەمێنێتەوە بەر لەوەی ئاواببێت.


5- لە روانگەی ئەو زانیارییانەش، رۆژی هەینی بەرواری 15/6/2018 یەكەم رۆژی جەژنی رمەزان و یەكەم ڕۆژی مانگی شەوالی ساڵی 1439ی كۆچی دەبێت.
















زۆرترین بینراوەکان