ژماره‌ی كورسیه‌كانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   09:53:10 2018-05-16  |   (2,961) جار خوێندراوەتەوە

ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌، به‌رپرسی به‌شی‌ هه‌ڵبژاردن له‌مه‌ڵبه‌ندی‌ كه‌ركوكی‌ یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شه‌ش كورسی یه‌كلابۆته‌وه‌و سكاڵاكانیش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نابێت".
A+    A-

 

شه‌مسه‌دین مه‌حمود به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن له‌مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌، "لیستی یه‌كێتیی به‌به‌ده‌ستهێنانی 183 هه‌زار ده‌نگ، شه‌ش كورسی یه‌كلابۆته‌وه‌و توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش هه‌ریه‌كه‌یان سێ‌ كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌".


ناوبراو سه‌باره‌ت به‌سكاڵاكانیش وتی:"ژماره‌یه‌ك سكاڵا تۆماركراون، كه‌ زۆربه‌یان له‌سه‌ر سندوقی ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌كانن و قردێله‌ی سوریان لێدراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش یه‌كلابكرێنه‌وه‌ كه‌ زیاتر ده‌نگی عه‌ره‌به‌كانی تێدایه‌و توركمانه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ریان هه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نابێت".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك شه‌ش بۆ كوردو شه‌ش كورسی بۆ توركمان و عه‌ره‌به‌كان و كورسیه‌كیش بۆ مه‌سیحیه‌كان یه‌كلابۆته‌وه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان