ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند


نەتەوە  |   00:27:47 2018-05-16  |   (559) جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایگەیاند، "به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ وڵاتەکەی گه‌یشتووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌کەی عێراق متمانەپێکراوە".
A+    A-

 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێزەر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایگەیاند "ئاگاداری هه‌واڵی ساخته‌كارین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئاگادارین كه‌ كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كات. به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ ئێمە گه‌یشتووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌کەی عێراق متمانەپێکراوە".


هێزەر ناوێرت پیرۆزبایی لە لایەنەکان و خەڵکی عێراق کرد و رایگەیاند، گرنگە کە عێراقییەکان بەشدارییان لەو پرۆسەیەدا کردووە، کە ئەو بە دیموکراسی ناویبرد.


لەبارەی سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، کە لە ساڵی 2003ـەوە دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لە عێراق، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگاداری مێژوو و هەڵوێستەکانی موقتەدا سەدرن، حکومەتی نوێی عێراقیش حکومەتێکی هاوپەیمانی دەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان