ئەمریکا سزا بەسەر ئەم دامەزراوە ئابوورییانەی ئێراندا دەسەپێنێت


نەتەوە  |   21:17:12 2018-05-15  |   (286) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا "سزای بەسەر ژمارەیەک بانکی ئێراندا سەپاندووە لە چوارچێوەی پاشەکشەکردنی وڵاتەکەی لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە.
A+    A-


ئەمڕۆ سێشەممە 2018/5/15، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد کە سزایان بەسەر چەند بانکێکی ئێراندا سەپاندووە لەوانەش "بانکی ناوەندیی ئێران،  بانکی بیلادی ئیسلامی کە بارەگاکەی لە عیراقە، لەگەڵ ژمارەیەک بانکی دیکەی ئەو وڵاتەدا.

 

لە راگەیەندراوەکەی ئەو وەزارەتەدا هاتووە کە سزادانی ئەو بانکانە دوای ئەوە دێت، گومان هەبووە لەوەی ئەو دوو بانکە چەندین ملیۆن دۆلاریان لەرێگەی سوپای پاسدارانەوە ناردبێت بۆ حزبوڵڵای لوبنان.

 

ئەم سزایانەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتاندا دێت کە ئیدارەی ترەمپ دوای کشانەوەیان لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە دژی ئێران گرتووەتەبەر.
















زۆرترین بینراوەکان