ئارنۆڵد چۆن وەسفی ریاڵ و کرستیانۆ دەکات؟


نەتەوە  |   19:24:42 2018-05-15  |   (480) جار خوێندراوەتەوە

یاریزانەکەی یانەی لیڤەرپوڵ "ئەلکساندەر ئارنۆڵد کە 26ی ئەم مانگە تیپەکەی لە یاری کۆتایی چامپینۆس لیگدا رووبەروی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە بەم شێوەیە باسی یارییەکەی ریاڵ و لیڤەرپول و ئەستێرەی جیهان و یانە شاهانەکەی ئیسپانیا  دەکات".
A+    A-


 ئارنۆڵد پێیوایە ریاڵ مەدرید تیپێکی زۆر بەھێزە و ئەو پێکھاتەیەی کە ئەوان لەو یارییەدا یارییان لەگەڵدا دەکەن، ھەر چۆنێک بێت رووبەڕووی باشترین یانە و باشترین یاریزانەکانی جیھان دەبنەوە.

 

 ئارنۆڵد هەروەها دەڵێت: "ریاڵ خاوەنی کریستیانۆ رۆناڵدۆن کە یەکێکە لە گەورەکانی تۆپی پێ لەجیھاندا و ئێمە رووبەڕووی باشترین یاریزانی جیھان دەبینەوە، بۆیە یارییەکەمان قورسە".

 

بەڵام دەڵێت: "شەرەفێکی گەورەیە کە رووبەڕووی رۆناڵدۆ ببمەوە و یاریی لەگەڵدا بکەم و دەمەوێت لەم یاریەدا خۆم تاقی بکەمەوەو بزانم بەرامبەر بە باشترین یاریزانی جیھان چۆن یاریی دەکەم؟

 

دڵنیاییش دەدات لەوەی کە ئەوە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورس   بۆی و وتی: "دەبێت بڕوا بەوە بهێنین کە رۆناڵدۆ یاریزانێکە باوەڕ ناکەیت چەند مەترسیدارە، ئەو کاری وای کردووە لە تۆپی پێ کە زۆر تایبەتە ، ئەو ژمارانەی ئەو تۆماری کردوون کەس بڕوای پێ ناکات، من زۆر شت لەسەر رۆناڵدۆ و میسی دەزانم، چونکە من لە تەلەفزیۆن و یوتوبەوە دەیانبینم چی دەکەن.

 

هەروەها رایگەیاندووە کە دەبێت 26 ی مانگ چارەسەری کێشەی رۆناڵدۆ بکەین و بەرنامەیەک دابنین کە چۆن بیگرین.
















زۆرترین بینراوەکان