مالكی و عه‌بادی و حه‌كیم گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی پێكده‌هێنن


نەتەوە  |   16:51:51 2018-05-15  |   (1,851) جار خوێندراوەتەوە

هه‌ریه‌ك له ‌ده‌وڵه‌تی یاساو نه‌سرو فه‌تح، هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سەرۆکی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون-یش رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ راده‌گه‌یه‌نن".
A+    A-

 هیشام ئه‌لركابی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون، رایگه‌یاندووە: وتوێژو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستپێكراوه‌، له ‌نێویشیاندا هه‌ردوو لیستی نه‌سڕو فه‌تح، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا.

 

دەشڵێت: "وتوێژه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزو لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی باوه‌ڕیان به ‌پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی قانون و حكومه‌تی زۆرینه‌ هه‌یه‌".

 

ئاماژەشی به‌وه داوە کە هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی پێكبهێنن.

 

رکابی ئەوەشی ئاشكراكردووه‌، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ راده‌گه‌یه‌نن.
















زۆرترین بینراوەکان