ئارینا بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی دایك و خوشكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   14:53:18 2018-05-15  |   (1,381) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ پێشكه‌شكاری پێشوی كه‌ناڵی كوردستان 24 "ئارینا حەمید" بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی دایك و خۆشكی بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.
A+    A-

 

ئارینا وێنه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردۆته‌وه‌، کە لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپی گیراوه‌، وێنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌فراوان سه‌رنجی په‌یجه‌ كوردیه‌كانی ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌وادارانی ئه‌و خانمه‌ بێژه‌ره‌ی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌.


ئارینا حه‌مید ماوەی چەند ساڵێكە سەرقاڵی كاری ڕاگەیاندنە و هاوسەری كۆمار نادرە كە بە هەمان شێوە بێژەری كەناڵ كوردستان 24 بوو، بەڵام لە ماوەی رابردوودا لەوڵاتی تورکیاوە بەرەو وڵاتی یۆنان بەڕێکەوتووەو، دەیەوێت لەوێوە بگاتە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا.
















زۆرترین بینراوەکان