کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا كرا 


نەتەوە  |   12:23:08 2018-05-15  |   (1,018) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی رەوتی سەدر رایگەیاند، "ئەوان دەیانەوێت حکومەتی داهاتوو تەکنۆکرات بێت و کاندیدی خۆیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق".
A+    A-

 

سەلاح عوبێدی وتەبێژی رەوتی سەدر، لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رووداو ناوی کاندیدەکەیانی ئاشکراکردوه‌ و رایگەیاند، "کاندیدەکەمان عەلی دەوای، پارێزگاری ئێستای میسانە، کە لەلایەن رەوتی سەدرەوە کاندید دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. 


ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوه‌، ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران و مەرج نییە ئەوە کاندیدی کۆتایی ئێمە بێت. 


وتەبێژی رەوتی سەدر جەختیشیكردەوە لەوەی کە حکومەتی داهاتوو تائیفی و حیزبی نابێت و حکومەتێکی تەکنۆکراتە.
 
















زۆرترین بینراوەکان